Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:25

ده‌روون پارچه‌یه‌کی نوێی میوزیک بڵاوده‌کاته‌وه‌

به‌ زۆر شێواز لێدراوه‌ته‌وه‌ له‌ جیهاندا
کوردستان TV
100%

گه‌نجێكی به‌هره‌مه‌ند و ژه‌نیاری ئامێری گیتار به‌ ناوی " ده‌روون عوسمان " له‌ ژه‌نینی میوزیك داهێنانێك ده‌كات و پارچه‌یه‌كی نوێی میوزیك به‌ناوی " شۆدۆ دا به‌یانا " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گه‌نجه‌ به‌هره‌مه‌ند و میوزیكژه‌نه‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ موزیكدانه‌ری به‌ناوبانگی به‌رازیلی " دیلێرماندۆ  رێیس" ئه‌م پارچه‌ موزیكه‌ی داناوه‌ به‌ ناوی " شۆدۆ دا به‌یانا " وتیشی ، دیلێرماندۆ زیاتر  به‌ شێوازی (لاتین_كلاسیك)كار ی كردووه‌ ، ئه‌م موزیكه‌ به‌ زۆر شێواز لێدراوه‌ته‌وه‌ له‌ جیهاندا .

ده‌روون زیاتر وتی ، كاری وێنه‌گرتنی ئیشه‌كه‌ی  له‌ لایه‌ن " حه‌مه‌ ئازاد " ه‌وه‌  كراوه‌ و پێمان باش بوو له‌ كافێیه‌كدا كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی بۆ بكه‌ین به‌ فیلته‌ری ره‌ش وسپی ، زۆربه‌ی كاته‌كان كه‌ ژه‌نیار ئامێرێك ده‌ژه‌نێت كه‌سێك له‌ به‌رامبه‌رمان دا دانیشێت و گوێ بگرێت  لای من چێژی له‌ كۆنسێرتێك زیاتره‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.