Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:44

ئەکتەرانی شانۆی " ئافرەت لە دۆزەخدا" خه‌لات ده‌کرێن

لە مانگی 6 ئەم شانۆگەریە له‌ ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر" فەرهەنگ غەفوور"   و بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر" هیوا سوعاد " ئەكتەرانی شانۆی " ئافرەت لەدۆزەخدا" خەڵاتی ملوانكەی زیویان پێشكەش كرا، كە وەك دیاری لە لایەن هونەرمەندی خۆشنووس " یەحیا ئیبراهیم " دروست كرابوو .

هیوا سوعادی نووسەر و دەرهێنەری شانۆگەرییەكە  ئاشكرایده‌كات ، دوای نمایشكردنی  شانۆگەری ئافرەت لە دۆزەخدا لە هه‌ر یه‌ك له‌ شاره‌كانی " هەولێر و سلێمانی و دەربەندیخان"  له‌ ئێستا بەنیازین لە شاری بەسڕا لە هەفتەی هونەری كوردی نمایشی بكەین ، لە دوای نەورۆزیش بڕیارە لە فێستیڤاڵی ڕۆژانی شانۆی عێراقی كە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوە دەچێت بەشداری فێستیڤاڵەكە ده‌كات .

 لە بەرواری 4/4ی ئه‌مسال فێستیڤاڵێك هەیە لە تونس  بریاره‌ بەشداری ئەم فێستیڤاڵەش بكەین، هەر لەوێشەوە لەسەر داواكاریی ئەوان نمایشێكی تری لە پایتەختی تونس بۆ دەكەین، هەروەها بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە هەمانە لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا دەبێ لە مانگی 6 ئەم شانۆگەریە لەو وڵاتەش نمایش بكرێت.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.