Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 19:18

زیاتر له‌ 22 هه‌زار کرێکاری بیانی له‌ هه‌رێمی کوردستان کار ده‌که‌ن

150 كۆمپانیا كار بۆ هێنانی كرێكار ده‌كه‌ن لە هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكیكردن له‌ مافی كرێكارانی بیانی رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 22 هه‌زار كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و بەهۆی نەبونی یاسایەک بۆ پاراستنی كرێكارانی بیانی بازرگانیكردن به‌و كرێكارانه‌وە دەکرێت.

حەمە هەژار ره‌شید، سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكیكردن لە مافی كرێكارانی بیانی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 22 هه‌زار كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، لە عێراقیش زیاتر لە 100 هەزار كرێكاری بیانی كار ده‌كه‌ن و 150 كۆمپانیا كار بۆ هێنانی كرێكار ده‌كه‌ن لە هەرێمی كوردستان .

وتیشی" بەهۆی نەبونی یاسایەک بۆ پاراستنی كرێكارانی بیانی تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی كوردستان بازرگانیكردن بە كرێكارانی بیانی به‌رده‌وامه‌ بەتایبەت لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی عێراق.

سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكیكردن لە مافی كرێكارانی بیانی ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی ساڵی 2018 توانیومانە 32 كرێكاری بیانی ئازاد بكەن كە بازرگانیان پێوە كرابوو لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقدا، 16 كرێكاری بیانیش لەساڵی 2018 گیانیان لە دەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.