ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و یەدەک و بەرپرسانی لق و مەکتەبەکان، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام درا.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌كڕه‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی دیڤچوون میوان بوو، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان شی كرده‌وه.
سه‌ره‌تا گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوخۆی عێراق و ده‌وروبه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ناوچه تێداده‌په‌رێت، دۆخی گفتوگۆكانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روه‌ها بارودۆخی نێو حزبیش تاوتوێكرا.
سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: اه چواچێوه‌یه‌كی گشتی رێككه‌وتنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆ چوار ساڵی هاوپه‌یمانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنامه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م رێككه‌وتنه، بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌رپرسی لقی 22ی پارتی گوتی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه بریاریانداوه كه كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ده‌مانه‌وێت له‌رووی سیاسی ئابووری دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی كوردستان به‌هێز بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.