به هه‌زاران هاوڵاتیی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا سه‌باره‌ت به‌و فلته‌ر و به‌ربه‌ستانه‌ی كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان خستوویه‌ته سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان له پایته‌ختی ئه‌م وڵاته رێكخست.
هه‌رچه‌نده كه پۆلیسی مۆسكۆ ژماره‌ی ناڕازییانی 6 هه‌زار و 500 كه‌س راگه‌یاند، به‌ڵام دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكان رایانگه‌یاندووه ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران 15 هه‌زار و 300 كه‌س بووه.
خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی دروشمی " پۆتین واز له ئینته‌رنێت بهێنه " و " گۆشگیر كردن قبوڵ ناكه‌ین، به بێهووده هێڵی ئینته‌رنێت مه‌شێوێنن "، سه‌باره‌ت به پڕۆژه بڕیارێكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاتییان رێكخست.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ناخۆی رووسیا ئه‌گه‌ر پڕۆژه بڕیاره‌كه په‌سه‌ند بكرێت، حكومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی كاری تێكده‌رانه‌ی دوژمنی ده‌ره‌كیی، كۆنتڕۆڵی خۆی له‌سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت زیاتر بكات.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه له ئێستادا حكومه‌تی رووسیا رۆژ به رۆژ فلته‌ری زیاتر ده‌خاته سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێتی وڵاته‌كه‌ی و له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌كارهێنانی ئه‌پلیكه‌یشنی " ته‌لگیرام "ـمیشی قه‌ده‌غه كردووه.
ره‌خنه‌گران پێیانوایه كه دانانی كۆنتڕۆڵ و فلته‌ری زۆر بۆسه‌ر هێڵی ئینته‌رنێتی رووسیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ست دانانه له‌به‌رده‌م دژبه‌رانی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.