لە 13ی حوزەیرانی ساڵی 2005 کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی وەک کەناڵێکی نشتیمانی و نەتەوەیی و سەرانسەری، دەستی بە وەشان کرد .
ئاشكرایه زاگرۆس تیڤی له ماوهى كاركردن و پهخشیدا خاوهن بهرنامه و پلان و سستەمێكى گونجاو بووه و به پرۆسهیهكى خهمخۆرانه توانى جێگه و پێگهى خۆى له سهر ئاستی کوردستان بچهسپێنێ و به پێی پهیامێكى روون و بهرپرسانه، مامهڵه لهگهڵ دۆخە جیاوازەکان و رووداوهكاندا بكات .
زاگرۆس تیڤی لە نێو بینەراندا توانی وهك مینبهرێكى ههقگۆیی، مسداقیهت و راستگۆیی خۆى بسهلمێنێ و بپارێزێ .
ئەو کەناڵە توانی لە بوارە جیاوازەکانی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای میدیایی ئەو سەردەمە کەڵک وەربگرێ و کاروبارەکانی لە رووی ئیتیکەوە بەرەو پێش ببات و بە پێشکەش کردنی چەندین بابەت و بڕگە و بەرنامەی جیاواز لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات وەک یەکێک لە پێشکەوتووترین میدیاکانی کوردستان خۆی پێناسە بکات و توانی خزمەتێکی زۆری میدیای کوردی بکات .
زاگرۆس تیڤی هەڵگری پەیامێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و داکۆکیکاری سەرسەختی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بوو و توانی ویست و داخوازییە رەواکانی گەلی کوردستان بگەیەنێتە هەر قوژبنێکی ئەم جیهانە .
زاگرۆس تیڤی بە پێشکەش کردنی دەنگوباس و بەرنامەکانی سیاسی، ئابووری، وەرزشی، رۆشنبیری، کلتووری و هونەری توانی ببێتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنی پەیامی کوردستانیان بۆ هەر شوێنێکی جیهان و پردێکی بەهێزی پەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵات بوو .
کاتژمێر 6ی ئێوارەی 11ی ئاداری ساڵی 2018 وێستگەیەکی دیکەی خەباتی زاگرۆس تیڤی دەستی پێکرد، دوای ئەوەی لە چوارچێوەی دەزگای سەتەلایتی کوردستاندا هەردوو کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی یەکخران، پەخشی زاگرۆس تیڤی لە 11ی ئاداری 2018ـهوە بە زمانی عەرەبی دەستیپێکرد و بوو بە دەنگی حەقبێژانەی گەلی کوردستان لەناو شەقامی کوردستانی و عێراق وعەرەبی و توانی جێگە و پێگەی خۆی لە نێو میدیا عەرەبییەکاندا بکاتەوە .
زاگرۆس تیڤی لە ماوەی یەک ساڵی کارکردنی بە زمانی عەرەبی توانی رووی راستهقینهی دیموكراتی و مرۆڤ دۆستی گەلی کوردستان و بزاڤە رزگاریخوازەکەی و پێکەوەژیان و ئاشتی و برایەتی و ویست و خواستە ڕەواکانی گەلی کوردستان بخاتە بەر دید و گوێی بینەرانی و هەڵگری پەیامی راستگۆیی و دیالۆگ و پێکەوەژیانە .
زاگرۆس تیڤی بوو بە دهروازهیهكی تێكهڵبوونی زیاتری گهلی كوردستان لهگهڵ كۆمهڵگهی عەرەبی و جیهاندا .
زاگرۆس تیڤی وەک کەناڵێکی کوردستانیی هەڵگری پەیامی دیالۆگ و ئاشتی و پێکەوەژیان دەنگ و ڕووی راست و پاک و پەیامی ئاشتییانەی هەمیشەیی گەلی کوردستانی گەیاندە هەموو ماڵێک و هەموو ئەوانەش کە لە ڕێگەی میدیا وناوەندە سیاسی و ئیعلامیییە جۆراوجۆرەکانەوە دژی ماف و داخوازییە ڕەواکان و بوونی کیانی کوردستانی دەوەستانەوە و دژایەتیێان دەکرد .
زاگرۆس تیڤی خیتابی راست و ڕەوانی کوردستان و کلتوریی لێبوردەیی و ئاشتیخوازی و برایەتی و پێکەوەژیان و دەنگی حەقی کوردستانیانی بە زمانی عەرەبی گەیاندە هەموو کون و کەلەبەرێک .
زاگرۆس تیڤی بۆتە وێستگەیەکی گرنگی کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان کە بڕوایان بە ئازادی و ماف و پێکەوەژیان و مەزڵومیەت و ستەمدیدەیی گەلی کوردستان و مافی گەلان بۆ بڕیاردان لە ئازادی و ئیرادەی خۆیان هەیە و دژی بیری شۆڤینی و رەتکردنەوەی بەرامبەرن .
زاگرۆس تیڤی توانی راستگۆیی بخاتە جێی چەواشەکاری و متمانە بخاتەوە جێی بێ متمانەیی و هەمو رەنگە جوانەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.