Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 06:28

دامه‌زراوه‌ی سیپری: هه‌نارده‌ی چه‌ک بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردووه‌

ئه‌مریكا تا ئێستاش گه‌وره‌ترین فرۆشیاری چه‌كه‌ له‌ ئاستی جیهاندا
کوردستان TV
100%

دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی توێژینه‌وه‌كانی ئاشتیی ستۆكهۆڵم كه‌ به‌ " سیپری " ناسراوه‌، رایگه‌یاندووه‌ له‌ نێوان دوو مه‌ودای زه‌مه‌نیی 5 ساڵه‌دا هاورده‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست %87 زیادیكردووه‌.

هه‌ڵبه‌ت دامه‌زراوه‌كه‌ له‌م راپۆرته‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌مریكا تا ئێستاش گه‌وره‌ترین فرۆشیاری چه‌كه‌ له‌ ئاستی جیهاندا.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی سیپری له‌ نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2013 و هه‌روه‌ها ساڵانی 2014 بۆ 2018 له‌ كۆی گشتیی هه‌نارده‌ی چه‌ك بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست %87 زیادیكردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و ساڵانه‌دا هاورده‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وڕوپا و ئاسیا و ئه‌فریقیا و ناوچه‌ی پاسیفیك بۆناو  وڵاته‌كانیان كه‌می كردووه‌.

ئه‌نیستیتوی نێوده‌وڵه‌تیی سیپری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ %52ـی هه‌نارده‌ی چه‌كی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ و هه‌روه‌ها سعوودیه‌ یه‌كێك له‌ پێنج وڵاته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هاورده‌كاری چه‌كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت كڕیاری ژماره‌ یه‌كی چه‌كوچۆڵی ئه‌مریكیش هه‌ژمار ده‌كرێت.

هه‌ڵبه‌ت ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیش پێگه‌ی سێیه‌می هاورده‌كارانی چه‌كی ئه‌مریكیی كردووه‌ به‌ هیی خۆی. ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی كه‌ هیندستان كڕیاری پله‌ یه‌كی چه‌كی رووسیا و ئیسڕائیله‌ و هه‌روه‌ها میسر كڕیاری پله‌ یه‌كی چه‌كی فه‌ڕه‌نسییه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.