ئێواره‌ی دوێنێ منداڵێكی ساوای تازه له‌دایك بوو به فڕێدراوی له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: منداڵێكی تازه له‌دایك بوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك سلێمانی و له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كه‌ركوك له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه دۆزرایه‌وه.
گوتیشی: دوای دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كه ڕاسته‌وخۆ گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكرا و له ئێستاشدا باری ته‌ندروستی ئه‌و ساوایه جێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تا ئێستا خاوه‌نداریه‌تی منداڵه‌كه نه‌كراوه و كه‌س نه‌یگرتۆته خۆ.
شایه‌نی باسه له ده‌ستپێكی ساڵی 2019وه چه‌ندان حاڵه‌تی فڕێدانی منداڵ له شاره‌كانی كوردستان تۆمار كراوه و له دیارترینیان فڕێدانی منداڵێكی ساوا بوو له چۆلاییه‌كی هه‌ولێر كه سه‌گێك پاسه‌وانی لێكردبوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.