Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:49

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: زیاتر له‌ 100 میلۆن تۆن پلاستیک رۆیشتووه‌ته‌ ناو ئاوی زه‌ریاکانه‌وه‌

ئه‌م رێكخراوه‌ پێشبینیی ده‌كات كه‌ تا ساڵی 2050 رێژه‌ی پلاستیك له‌ ئاوی زه‌ریاكاندا له‌ رێژه‌ی ماسییه‌كان زیاتر ببێت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسان و دانووستانكارانی وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفڕانسێكدا له‌ وڵاتی كینیای كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كۆده‌بنه‌وه‌ تا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی پیسبوونی زه‌ریاكان له‌ رێگه‌ی پلاستیك، گفتوگۆ بكه‌ن.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌راوردی كردووه‌ كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 100 ملیۆن تۆن پلاستیك رژاوه‌ته‌ ناو ئاوی زه‌ریاكانی جیهان و هه‌موو ساڵێكیش 10 ملیۆن تۆن به‌ رێژه‌ی ئه‌و پلاستیكه‌وه‌ زیاد ده‌بێت.

ئه‌م رێكخراوه‌ پێشبینیی ده‌كات كه‌ تا ساڵی 2050 رێژه‌ی پلاستیك له‌ ئاوی زه‌ریاكاندا له‌ رێژه‌ی ماسییه‌كان زیاتر ببێت.

چاودێران و توێژه‌ره‌وانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ كرده‌یی هیچ یاسا و رێسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی نییه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ ببێته‌وه‌، به‌ڵام كۆنفڕانسه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ژینگه‌ له‌ نێوان وڵاتانی جیهان ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئومێد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ زیاتر بكات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.