Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 20:06

منداڵێکی ته‌مه‌ن 3 ساڵان له‌ناو جۆگه‌یه‌کی ئاودا خنکا

له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ گه‌ڕه‌كی 5ی ئازار له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا، منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵان له‌ جۆگه‌یه‌كی نزیك ماڵه‌كه‌یاندا خنكا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه‌: منداڵه‌كه‌ ناوی (ك، م، ج) و له‌ ڕه‌گه‌زی نێره‌ و له‌ كاتی یاری كردن كه‌وتۆته‌ ناو جۆگایه‌كی ئاودێری له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیان و به‌هۆیه‌وه‌ خنكاوه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.