كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 1 كیلۆ و 440 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: كاتژمێر 4ی دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی 1 كیلۆ و 440 گرام و 40 سه‌نت مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (تلیاك) له‌گه‌ڵ بڕی 24 ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ر.
ڕاشیگه‌یاندووه: هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌و بڕه تلیاك و حه‌به‌ی شاردبۆوه و به‌نیازبوو له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه داخڵی ناو هه‌رێمی كوردستانی بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی باشماخه‌وه ده‌ستگیركرا و تاوانباریش ته‌سیلم به‌دادوه‌ر كرا بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.