پزیشكان و زانایانی بواری پزیشكیی رایانگه‌یاندووه كه دوای ئه‌وه‌ی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جه‌سته‌ی كه‌سێكی ته‌ندرووستیان لكاندووه به خانه‌كانی جه‌سته‌ی كه‌سێكی تووشبوو به ڤایرۆسی " ئێچ ئای ڤی "، دوای 18 مانگ هیچ ئاسه‌وارێكی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌ماوه و چیتریش دره‌مانی دژه ڤایرۆس به‌كار ناهێنێت.
ئه‌وه دووه‌م تووشبووی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه كه به‌مشێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام به وته‌ی پزیشكان هێشتا زووه بوترێ ئه‌و كه‌سه به ته‌واویی چاره‌سه‌ر بووه.
زانایانی زانكۆكانی كاڵج ئه‌مپڕیال و كاڵجی له‌نده‌ن و ئۆكسفۆرد و كامبریج به‌یه‌كه‌وه هاوكارییان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشه.
هه‌رچه‌نده كه ناكرێ ئه‌م رێگه چاره‌یه بۆ زۆرێك له تووشبووانی ئایدز به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام زانایان هیوادارن كه ئه‌م شێوازه ببێته هۆی رێگه‌چاره‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی مه‌ترسیداری ئایدز.
شایه‌نی ئاماژه‌یه ئه‌و كه‌سه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نیا به " نه‌خۆشی له‌نده‌نیی " ناوی بردراوه، پزیشكان ساڵی 2003 بۆیان ده‌ركه‌وت كه تووشی ڤایرۆسی ئایدز بووه و ساڵی 2013ـش زانییان كه تووشی جۆرێك له شێرپه‌نجه‌ش بووه.
دواتریش بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ری كیمیاویی به‌كارهێنرا له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی موخی ئێسقانی كه‌سه خۆڕاگره‌كه و به‌مشێوه‌یه نه‌خۆشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.