سبه‌ى سێشه‌ممه 12 ى 3 ى 2019 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، خشته‌و كاتى یاریه‌كان به‌كاتى هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كاتژمێر 11 ى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر مانچسته‌ر سیتى میوانداری شالكه ده‌كات ، یاری چوون له‌نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مانچسته‌ر سیتى به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دووگۆل بۆ شالكه به‌كۆتا هات
له‌یاریه‌كى دیكه‌دا له‌هه‌مان كاتى ئاماژه پێدراودا ، یۆڤانتۆس میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات
یۆڤانتۆس له‌یاری چووندا دووچاری شكست هات به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه ئیتاڵیه‌كه هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامی یاری چوون و براوه‌بوون ده‌دات له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغى داهاتووی خوله‌كه
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش كه‌براوه‌بوونى یاری چوون بووه ،له‌م یاریه‌شدا هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌دات كه‌تۆماری بكات له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ قۆناغى 8 ى خوله‌كه
ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ش 13 ى 3ى 2019
ئه‌م یاریانه به‌ڕێوه‌ده‌چن
بارسێلۆنا - لیۆن 11:00 شه‌و
یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا به‌كۆتا هاتبوو
بایرن میونشن - لێڤه‌رپول 11:00 شه‌و
یاری چوون له‌نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ش به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل به‌كۆتا هاتبوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.