Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 02:30

گه‌رمیان.. ڕووداوێکی هاتووچۆ 7 که‌سی کرده‌ قوربانی

له‌ ناو قوربانییه‌كاندا ئافره‌تێك و 2 منداڵ هه‌نه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ حه‌وت كه‌س بوونه‌ قوربانی.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سه‌نی و تویتا كرۆلا له‌نزیك گوندی كه‌واچه‌رمو  و له‌ سه‌ر ڕێگای تیله‌كۆ 7 كه‌س برینداربوون.

ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا كرۆلا به‌ئاراسته‌ی ناحیه‌ی ڕزگاری بۆ سه‌ر ڕێگای گشتی هاتووه‌ و ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سه‌نیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕۆشتووه‌، له‌نزیك گوندی كه‌واچه‌رمو پێكیانداداوه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 7 كه‌س بریندار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: برینداره‌كان ئافره‌تێك و دوو منداڵ و چوار پیاون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌ سه‌ر گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار.

پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.