سهرلهئێوارهی ئهمرۆ دووشهممه فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز ئازادكردنی ههولێر دهستی پێكرد سهرهتا نهوزاد هادی پارێزگای ههولێر وتهیهكی پێشكهش كردو بهخێرهاتنی میوانانی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر رایدەگەیەنێت ، لە ئەمڕۆ دووشەمە 11ی ئادار، فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز سازدەكرێت و بەرنامەكانی دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، تا ئێوارەی 20ی ئادار بەردەوام دەبێت.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەولێردا هاتووە، رۆژانە بە ئاهەنگ و چالاكی و بڕگەكانی فێستیڤاڵ، لە كاری هونەری و میوزیك و گۆرانی و شێوەكاریی و شانۆ و وەرزش و كەلەپوور و فۆلكلۆری كوردەواری و چەندین بڕگەی دیكەی ناوازە پێشكەش دەكرێت.
بەرنامەی چالاكییەكانی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لەشاری هەولێر لەمڕۆوە تا 20ی مانگ بەمشێوەیە دابەشكراوە:
ڕۆژی 11ی ئازار كاتژمێر 4ی ئێوارە لە پاركی شار، بە سروودی ئەی رەقیب و سروودی دەمی راپەڕین، دەست بە كارەكانی دەكات، دوای وتاری پارێزگای هەولێر، ئاهەنگ و گۆرانی و هەڵپەڕكێ بە بەشداری تیپ و هونەرمەندانی كوردستان دەستپێدەكات.
ڕۆژی 12ی ئازار كاتژمێر 11ی بەیانی، لە هۆڵی میدیا گەلەری كوردستان، پیشانگای هاوبەی فۆتۆگرافی- ڤیدیۆ ئارت دەكرێتەوە.
ڕۆژی 13ی ئازار كاتژمێر 10ی بەیانی، لە سەر قەڵای هەولێر، پێشانگای كارە دەستییەكان دەكرێتەوە.
ڕۆژی١٤ی ئازار كاتژمێر 10ی بەیانی رێوڕەسمێكی فراوانی نەمام چاندن بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی 16ی ئازار كاتژمێر 10ی بەیانی لە پاركی شار نمایشی شانۆی سەر شەقام، هەروەها یادی هەڵەبجەی شەهید دەكرێتەوە، هەمان ڕۆژ كاتژمێر 11:30ی بەیانی لە پاركی شانەدەر، 6000 كتێب بێبەرامبەر بەسەر ئامادەبوواندا دابەش دەكرێت بۆ هاندانی خوێندنەوە.
ڕۆژی17ی ئازار كاتژمێر 10:30ی بەیانی لە پاركی شانەدەر، ماراسۆنی كچان سازدەكرێت، لە هەمان رۆژدا لە كاتژمێر 11:30ی بەیانی لە پاركی شانەدەر، فێستیڤاڵی منداڵان سازدەكرێت.
ڕۆژی 18ی ئازار كاتژمێر 4ی ئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیری، رێوڕەسمی دابەشكردن و واژۆكردنی 10 كتێبی شیعری.
ڕۆژی 19ی ئازاركاتژمێر 4ی ئێوارە لە سەر قەڵای هەولێر نمایشی هونەری و گۆرانی و میوزیك و شایی تیپەكانی هەریەك لە (وڵاتی چیك، وڵاتی میسر، كوردانی رۆژئاوا) بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی 20ی ئازار كاتژمێر 4ی ئێوارە لە پاركی شانەدەر، سروودی ئەی رەقیب و وتاری نەورۆز پێشكەش دەكرێت، هەروەها تابلۆی هونەرە میللییەكانی هەولێر بە بەشداریی هونەرمەندان (هانی، نازدار، ماهیر ئەمین، ئۆژین نەوزاد، دەشنێ موراد، عەبدوڵا هەركی) ساز دەكرێت و دواتر ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە.
فێستیڤاڵەكە لەلایەن پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازدەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.