به ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی تری ئیداری و حزبی به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆزه‌وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاڕكه‌كانی هه‌ولێر یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت به باخچه و گه‌ڵ له‌شاری هه‌ولێر به به‌شداری زیاتر له چل كۆمپانیای باخچه و گوڵ و نه‌مامداری كرایه‌وه.
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی هەرێم دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژە راگیراوەکان دەکرێتەوە.
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەپێی پلانی حکومەتی هەرێم سەرەتا پڕۆژە ستراتیژییەکان کە راوەستاون پارەیان بۆ خەرجدەکرێت و دەستدەکرێتەوە بە جێبەجێکردنیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پلانەکە ئەو پڕۆژانەی پارەیان بۆ دیاریکرابوو، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەواونەکراون دەستدەکرێتەوە بە جێبەجێکردنیان.
هەروەها ووتیشی: بەمنزیكانە بەشێكی تری 120 مەتری دەكرێتەوەو لەسەر پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیش خەریكین لەگەڵ وەبەرهێنەرێك بۆ ئەوەی دەستی پێ بكات و سەرقاڵی تەرخانكردنی بوودجەین بۆی، زۆر هەوڵماندا وەبەرهێنەرێك لەسەر ئەركی خۆی و بەقەرز وەكو ئەوەی هەولێر بۆمان بكات، بەڵام هەر لە گفتوگۆداین، ئیدی كە بوودجە باش بووە پێشبینی دەكەم بە بوودجەی حكوومەت دەستی پێ بكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.