له‌هۆڵی بۆنه‌كانی رواندز،له‌ژێر درووشمی جلی كوردی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمانه ، ڕاپه‌رین هه‌وێنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه یادی راپه‌رینی شاری رواندز كراییه‌وه .
بۆبهرزراگرتنی بۆنه‌كانی ئادارو نه‌ورۆز ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی رواندز، بۆرۆژی رزگاركردنی شاری رواندزو رۆژی جلی كوردی فیستیڤاڵێكی ،كلتوری ،فه‌رهه‌نگی، رۆشنبیری ، هونه‌ری ، به‌هاوكاری قوتابخانه‌كانی سنوری خۆی رێكخست ، سه‌ره‌تای چالاكیهكان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ماڕشی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد ، دواتر وتاری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندز و قایمقامیه‌تی قه‌زای رواندز خوێندرایه‌وه .
دواتر په‌روه‌رده‌ی رواندز ڕێز‌و سوپاسی پێشكه‌ش به‌چه‌ند كهسایهتێكرد كه‌ڕۆڵیان هه‌بووه له‌خزمه‌ت كردنی شار‌و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن ، هه‌رله‌و فیستیڤاڵه چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر كه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌كان ئاماده‌كرابوون پێشكه‌ش بهئامادهبووانكران ، دواتر میوانان گه‌شتێكیان به‌نێو ڕهشماڵهكانداكردچالاكی نێو ڕه‌شماڵه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.