Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:30

کۆڵبه‌رێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵان به‌ هۆی هه‌ڵدێرانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ سنووره‌كانی هه‌ورامان
کوردستان TV
100%

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ سنووره‌كانی هه‌ورامان كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له‌كاتی كۆڵبه‌ری و به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵدێرێكه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ له‌ سنوووری هه‌ورامان و له‌ به‌رزاییه‌كانی مله‌ی ته‌ته‌ له‌كاتی كۆڵبه‌ری به‌ر بووه‌ته‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو كوڕه‌كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 15 ساڵه‌ و به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تی و هه‌ژارییه‌وه‌ په‌نای بۆ كۆڵبه‌ری بردووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌و كوڕه‌ كه‌م ئه‌ندامه‌و ڕێژه‌ی كه‌م ئه‌ندامییه‌كه‌شی له‌ %70یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.