لهپهیامێكى ڤیدیۆیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌یانه ئیتاڵیاكه له‌باره‌ى یاری گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ڕایده‌گه‌ێنێت :
هه‌موو مان با گه‌شبین بین بهیانهكهمان ، بڕوای ته‌واومان به‌خۆمان هه‌بێت كه ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پێویستمان به‌هاوكاری هه‌وادارانى تایبه‌ت بهیانهكهمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتیه‌كى باش و جوان بن بۆمان له‌كاتى یاری ئهمشهوماندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
ڕۆناڵدۆی پورتوگالی له‌په‌یامه ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ھەموو توانایەک دەخەنە گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین گۆل تۆمار بكه‌ن
ناوبراو دوپاتى ده‌كاته‌وه كه‌پێویستیان بهپالپشتیى هه‌واداران هه‌یه و هه‌موولایه‌ك له‌یانه‌دا ده‌بێت بڕوای ته‌واوی هه‌بێت له‌یاریه‌كه‌دا كه‌ده‌توانن سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن
لهكۆتادا رۆناڵدۆ ڕایده‌گه‌ێنێت سوپاسیش بۆ هه‌موو لایه‌ك
كاتژمێر 11 ى ئه‌مشه‌و له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یۆڤانتۆس له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات
یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌شدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیكۆ به‌كۆتا هاتبوو به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.