به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای سكاڵای چه‌ن هاوڵاتیه‌ك و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له‌چه‌ن حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردندا ناوه له‌وانه دزینی ماتۆڕسكیل و مۆبایل و مۆلیده و په‌له‌وه‌ر و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی دیكه، كه پێكه‌وه له ناحیه‌ی ڕزگاری ئه‌نجامیان داوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 443 به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.