دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی ڕاگه‌یاند كه‌له نێویاندا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بوو، ئه‌مڕۆش له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌كه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی دزراو بڕی پاره‌كه‌ش ملیارێك دیناره، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ڕووداوه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی دزرانی بڕه پاره‌كه دكتۆر خاڵس قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی سلێمانی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كارمه‌ندان و پاره‌كه و چه‌كداره‌كانیش بدۆزنه‌وه.
كاتێك كارمه‌ندانی به‌شی دارایی نه‌خۆشخانه‌ی شار سه‌ردانی بانكی گۆیژه‌یان كردووه بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار ،چه‌ند كه‌سێك زانیویانه ئه‌مڕۆ مووچه دابه‌شده‌كرێت، بۆیه كاتێك ئۆتۆمبێلی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه له بانك دێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و شه‌قامی ئۆرزدی ده‌ڕوات، ئۆتۆمبێلێكی جامڕه‌ش به‌دوایان ده‌كه‌وێت و ده‌چێته پێش ئۆتۆمبێلی بانكه‌كه و پێشیان لێده‌گرێت. پاشان به چه‌ك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كارمه‌نده‌كان، ئێستا ئۆتۆمبێله‌كه و كارمه‌نده‌كانیش بۆ شوێنێكی نادیار بردراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.