خواردنه‌وه‌ى وزه به‌خشه‌كان مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته زیاد ده‌كات به رێژه‌ى سه‌دا 500 به‌هۆى ناڕێكى دڵ لێدان.
پێكهاته‌ى یه‌كه‌مى خواردنه‌وه‌كانى وزه به‌خش كافیین و شه‌كرن، زۆربه‌ى خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان (ئاسپه‌رتێیم)ى تێدایه كه شیرینكه‌رى ده‌ستكرده و ئه‌وه‌ش زیان به‌خشه بۆ زۆر نه‌خۆشى له‌وانه‌شدا كاریگه‌رى تووشبوون به شێرپه‌نجه.
له تۆژینه‌وه‌یه‌كدا له گۆڤارى جه‌ڵته بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ى دڵى ئه‌مریكییه، تێیدا هاتووه به‌كارهێنانى خواردنه‌وه‌ى سۆده‌ى ڕجیم په‌یوه‌ندى هه‌یه به مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته‌و خه‌ڵه‌فان.
بۆچى خواردنه‌وه‌ى وزه به‌خشه‌كان وه‌ك (RED BULL) رید بوول یه‌كجار مه‌ترسیداره؟
كاتێك هه‌ست به ماندووبوون و كه‌مى وزه ده‌كه‌ین له له‌شمان لاى زۆر خه‌ڵكى وا باوه كه ده‌ست به خواردنه‌وه‌ى كوپێكى قاوه بكه‌یت و خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان چاره‌سه‌رێكى تر ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى وزه، یه‌كێك له ناودارترین خوارنه‌وه‌كانى وزه به‌خش رید بوول كه ناوێكى بۆ خۆى دروست كردووه له ریكلامه‌كانیدا هاتووه كه به خواردنه‌وه‌ى باڵێكت پێ ده‌به‌خشێت و له بازاڕه‌كاندا پشتگیرى ده‌كه‌ن دروشمى ئه‌وه‌یان خستۆته نێو بازاره‌وه كه ئه‌وان پشتگیرى خه‌ڵك له بوێرى داهێنان و بیرۆكه‌ى نوێ ده‌كه‌ن به‌ڵام باسى مه‌ترسیى شاراوه‌ى خواردنه‌وه‌كه‌یان ناكه‌ن له‌سه‌ر ته‌ندروستى.
به‌كارهێنانى خواردنه‌وه‌ى وزه به‌خشه‌كان ده‌توانێت هۆكارى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك و جه‌ڵته‌ى دڵ بكات، خواردنه‌وه‌ى به‌ناوبانگی (RED BULL) رید بوول، په‌یوه‌ندى به گرفته‌كانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ك جه‌ڵته‌ى دڵ و جه‌ڵته‌ى مێشك، فروشتنى خواردنه‌وه‌ى (RED BULL) له وڵاتانى نه‌رویج و دانیمارك و ئۆرگواى قه‌ده‌غه كرابوو هه‌روه‌ها وڵاتى فه‌ره‌نسا له ساڵانى 1996 بۆ 2008 فرۆشتنى ئه‌و جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ى راگرت.
خواردنه‌وه‌ى رید بوول خه‌ستبوونه‌وه‌ى خوێن ده‌كات و هاندانى ئاستێكى ناسروشتى به‌له‌ش ده‌دات.
سكۆت ویله‌بى توێژه‌رى سه‌ره‌كى له بنكه‌ى توێژینه‌وه‌ى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن له نه‌خۆشخانه‌ى (Royal Adelaide) له وڵاتى ئوسترالیا، له توژینه‌وه‌یه‌كدا به سه‌ر كه‌سانێك كرابوو خواردنه‌وه‌ى وزه به‌خشه‌كانیان پێ دران، ده‌ڵێت: "له دواى یه‌ك كاتژمێر له خواردنه‌وه‌ى ته‌نها یه‌ك قوتووى رید بوول بۆمان ده‌ركه‌وت به‌شداربووانى توێژینه‌وه‌كه گونجانى خوێنیان نائاسایى بوو له نه‌خۆشانى دڵ ده‌چوون".
سكۆت ویله‌بى هۆشدارى ده‌دات كه كاتێك دڵه‌ڕاوكێ و فشارى خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه، خواردنه‌وه‌ى رید بوول زیان به‌خش ده‌بێت بۆ بۆڕییه‌كانى خوێن و ده‌بێته هۆى مه‌ترسى دروستبوونى خوێن مه‌یین، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تى مه‌ترسیداره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاماده‌باشیان هه‌یه بۆ نه‌خۆشى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن.
رید بوول (RED BULL)، پێكهاته سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى كافین و شه‌كرن، ئاسپه‌رتێیم كه شیرینكه‌رى ده‌ستكرده ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى هه‌یه به هه‌ریه‌ك له: نه‌ورۆتۆكسینس Neurotoxic، مێته‌بۆلیك Metabolic، ئه‌لیرجێنێك Allergenic، فییته‌ل Fetal و كاسه‌نه‌وجێنیك Carcinogenic زیان به‌خشن بۆ ژه‌هراوى بوونى ده‌مار و ده‌توانن كار بكه‌ن له هه‌ردوو كاركردنى ئاسایى و شانه‌ى پێگه‌ییوى ده‌ماره‌كان، له ئه‌نجامدا كارى سیسته‌مى شانه عه‌سه‌بییه‌كانى له‌شى مرۆڤ تێك ده‌چێت و به شێوه‌یه‌كى ئاسایى كار ناكات له مێشك و به‌شه‌كانى تر‌ى له‌ش ئه‌مه‌ش ده‌كرێت كومه‌ڵێك گرفت له‌خۆ بگرێت هه‌روه‌ك تووش بوون به بیرچوونه‌وه و بێهه‌ست (سڕبوون) و له‌ده‌ستدانى ڕوانیین هه‌روه‌ها گرفتى تێگه‌یشتن ره‌فتارى رارایى و بڕیارى هه‌ڵه و سه‌رئێشه و گرفتى سێكسى و تووشبوون به هه‌سته‌وه‌رى و زیانى بۆ كه‌سانى دووگیان به تایبه‌ت به كۆرپه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ریى به تووشبوونى نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه.
رید بوول خواردنه‌وه‌یه‌كى وزه به‌خشه و كۆمپانیاییه‌كى نه‌مساوى دروستى ده‌كات و كۆمپانیاكه هۆشدارى داوه به كڕیارانى له ڕۆژێكدا دوو قوتوو زیاتر نه‌خۆنه‌وه، هاوكات ئه‌و خواردنانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كافیینى تێدایه، خواردنه‌وه‌ى رید بوول وزه‌یه‌كى به‌رزی خێرات پێ ده‌به‌خشێت ئه‌مه له سه‌ره‌تاییه‌كانى به‌كارهێنانت به‌ڵام دواتر ئه‌م رێژه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه و پێویستت به به‌هێزكردنێكى تر ده‌بێت و ده‌رئه‌نجام به ئاڵووده‌بوونى به‌كارهێنانى رید بوول هانا بۆ خواردنه‌وه‌ى تر ده‌به‌یت كه وزه به‌خشن.
تروودى لۆبه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى هاوپه‌یمانى ناڕێكوپێكى (لێدانى دڵ) ده‌ڵێت: ناكرێت تۆ دڵێكى لاوازت هه‌بێت یاخود نه‌خۆشى دڵت هه‌بێت تا دڵت به نارێكوپێكى لێبدات، خوراكه وزه به‌خشه‌كان هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی دووچارى گرفتى نارێكى لێدانى دڵ بیت و ته‌نها 6 یا 7 خواردنه‌وه‌ى قاوه له ڕۆژێكدا ده‌توانێت دڵ تووشى ئه‌و گرفته بكات به‌ڵام به‌كارهێنانى خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان مه‌ترسییه‌كانى به‌رز تره.
چی ڕووده‌دات به به‌كارهێنانى خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان ؟
له دواى 20 خوله‌ك له خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان به‌شێكى زۆر له شه‌كر ده‌چێته نێو له‌شت و به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كر له خوێندا رووده‌دات و ده‌بێته هۆى فڕێدانى ماده‌ى ئه‌نسۆلین، دواى 40 خوله‌ك له خواردنه‌وه‌ى وزه به‌خشه‌كان هه‌موو كافینه‌كان له‌لایه‌ن له‌شته‌وه ده‌مژرێن و له‌شت كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت و به‌رگریی له‌شت به‌سه‌ر ئه‌و مادانه ده‌كشێنه‌وه و ده‌بێته هۆى به‌رزبوونى فشارى خوێن ته‌نانه‌ت جه‌رگیش شه‌كرى زیاتر فڕێ ده‌داته نێو بۆڕییه‌كانى خوێن، ده‌وروبه‌رى 45 خوله‌ك له خواردنه‌وه‌ى وزه به‌خشه‌كان له‌شت به‌رهه‌مهێنانى دۆپه‌ماین Dopamine زیاد ده‌كات و كه هه‌ستێكی خۆشت پێ ده‌دات ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێگایه‌كه كه چۆن له‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه بۆ هیرۆین و ده‌رئه‌نجام ئاڵووده‌ى به‌كارهێنانى خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان ده‌بێت، دواى 60 خوله‌ك له خواردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه له‌شت دروستكه‌رى شه‌كر ده‌كات و كافیینه‌كه له‌سه‌ر خۆ ده‌ست به ته‌واوبوون ده‌كات و ده‌كرێـت هه‌ست به هیلاك بوون بكه‌یت و گۆڕانكارى له‌سه‌ر بارى ده‌روونێت دروست ده‌بێت و بێتاقه‌ت و ئاڵۆزى له مێشكت دروست ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه و ده‌ڵێت : تۆ سۆده‌ى رێجیم ده‌خۆیته‌وه ؟
ئایا تۆ ده‌زانیت كه خواردنه‌وه‌ى یه‌ك به‌شه ڕێجیم خواردنه‌وه ڕۆژانه بخۆیته‌وه ده‌توانیت مه‌ترسى تووشبوون به خه‌ڵه‌فان و جه‌ڵته و هۆى تووشبوون به شێرپه‌نجه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش توێژینه‌وه مه‌زنه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه خواردنه‌وه‌ى سۆدا په‌یوه‌ندى به تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه هه‌یه و زیان به مێشك و خه‌مۆكى و گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.