به‌پێ خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، په‌سندكردنی ناوى ئه‌ندامانی هه‌ر 14 لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه مابوون ده‌نگییان له‌سه‌ر درا و زیادكردنی دوو ئه‌ندام بۆ لیژنه‌ی یاسایی و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ناوی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ لیژنه‌ی یاسایی خوێندرایه‌وه.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/12، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ى ئاساییی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه له دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (راهی ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم) له شوێنی ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه سوێندی یاسایی نه‌خواردبوو، به‌پێی مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (13)ى ساڵی 2009، خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له زیادكردنی دوو ئه‌ندام بۆ سه‌ر لیژنه‌ی یاسایی و پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان به‌پێی ماده‌كانى (28 و 29) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه و كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوی ئه‌ندامانی ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
دواتر به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، پاڵێوراو (راهی ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم) به فه‌رمی سوێندی یاسایی خوارد و بووه په‌رله‌مانتاری كوردستان.
به‌پێ خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، په‌سندكردنی ناوى ئه‌ندامانی هه‌ر 14 لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه مابوون ده‌نگییان له‌سه‌ر درا و زیادكردنی دوو ئه‌ندام بۆ لیژنه‌ی یاسایی و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ناوی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ لیژنه‌ی یاسایی خوێندرایه‌وه و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا، هه‌ر یه‌پێی ئه‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی كار، به‌جیا ناوى ئه‌ندامانی هه‌ر 14 لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه مابوون خوێندرانه‌وه و به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا له‌لایه‌ن فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ-وه تێبینی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دانانی ئه‌ندامان له‌لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا و ئه‌وه‌شیان خسته‌روو كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌ركه‌وته‌ی له‌چه‌ند لیژنه‌یه‌ك ده‌بێـت به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد روونكردنه‌وه‌ی یاسایی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دانان و میكانیزمه‌كانی جێكردنه‌وه‌ی نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان لهئهندامییهتی لیژنه‌كان بخاته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: دانانی نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان لهئهندامییهتی لیژنه‌كان به‌پێی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بووه.
چه‌ند پێشنیازێك بۆ چۆنیه‌تیی دانان و میكانیزمه‌كانی جێكردنه‌وه‌ی نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان لهئهندامییهتی لیژنه‌كان خرانه‌ڕوو، له‌وانه: په‌یڕه‌وكردنی سانتلیگۆ به‌رێژه‌ی (1.7) یاخود (1.6)، كه ئه‌م پێشنیازه‌ش وای ده‌كرد زیاتر فراكسیۆنه گه‌وره‌كان نوێنه‌ریان هه‌بێت و بۆیه بریاردرا بۆئه‌وه‌ی زۆرترین پێكهاته‌و فراكسیۆن جێگایان بۆ بكرێته‌وه كارمان به سانتلیگۆ به‌رێژه‌ی (1.4) كرد و ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بوو.
بۆیه ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌و كراوه له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاسا به‌ركاره‌كان بووه".
دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌تی لیژنه‌كان و په‌سندكردنیان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.