وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکان دەكەن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندوە "چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم ئاماژەی بەوەشداوە "تاکو دوو رۆژی داهاتوو چاوەڕوان دەبن و دواتر بریاری لەسەر دەدەن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بڕیار زیاتر لە ملیارێك دیناری پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له شاری سلێمانی له رووداوێكی نادیاردا رفێندرا، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.