Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 21:38

دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌شدارى کۆنفرانسی پەرەپێدانى مرۆیی له‌ دوبەی ده‌کات

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دوبەی بۆ هاوکاری مرۆیی و پەرەپێدان بەڕێوە دەچێت
کوردستان TV
100%

کۆنفرانسی ساڵانەی کۆنفرانس و پیشانگەی نێودەوڵەتیی دوبەی بۆ هاوکاریی مرۆیی و پەرەپێدان دەستی پێکرد و دەزگای خێرخوازیی بارزانیش بە وتارێک لەسەر کێشەکانی کۆچبەران بەشداەریی تێدا کردووە.

ساڵانە لەژێر چاودێریی راستەوخۆی شێخ محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دوبەی بۆ هاوکاری مرۆیی و پەرەپێدان بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵیش دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەلایەن رێکخەرانی کۆنفرانسەکەوە بە فەرمی بانگهێشت کراوە.

لە کۆنفرانسەکەدا تیشک دەخرێتە سەر بابەتە مرۆییەکان و نوێنەری ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە دیارەکانی بواری مرۆیی تێیدا بەشدار دەبن.

لەمیانەی کۆنفرانسەکەدا چەندین کەسایەتی وتار پێشکەش دەکەن و بارودۆخی مرۆیی لە جیهان تاوتوێ دەکرێت. لە رۆژی یەکەمدا د. حەمدان موسەلەم نوێنەری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و بەڕێوەبەری گشتیی ئاکادیمیای گشتیی ئیمارات لە پانێلی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و پاشان ئانتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی وتارێکی پێشکەش کرد، هەروەها بەڕێز فیلپۆ گراندی کۆمیسیاری کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران لە پانێلی سەرەتادا وتارێکی تایبەتی لەسەر رەوشی پەنابەران پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە ٧٠ ملیۆن پەنابەر لە جیهاندا هەیە.

لە پانێلێکی کۆنفرانسەکەدا کارزان نووری بەرپرسی بەشی پڕۆگرام و پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتارێکی لەسەر کێشەکانی کۆچبەران بۆ بەشداربوانی کۆنفرانسەکە پێشکەش دەکات.

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دوبەی بۆ هاوکاری مرۆیی و پەرەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە هەتا ئێستا دەبەسترێت و هەر ساڵێک تیشک دەخاتە سەر بابەتێکی مرۆیی.

ئەمساڵیش لەبەر گرنگیی رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوچەکەدا و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسەکە کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.