کێشانی نێرگەلە دەبێتە ھۆی ھەڵمژینی ماددەی کیمیایی ژەھراوی کە کاریگەری ھەیە لەسەر لێدانی دڵ و پەستانی خوێن وە مەترسی زیاد بوونی نەخۆشیەکانی دڵی ھەیە.
ڕێکخراوێكی ئەمریکی تایبەت بە دڵ ھۆشداری ده‌دات كه له توێژینەوەیەک دەرکەوتوە کێشانی نێرگەلە کاریگەری نه‌رێنی ھەیە لەسەر لێدانی دڵ ،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه تووشی شێرپه‌نجه‌ت بكات و به قووڵكێشانی راسته‌وخۆ كار له سییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات .
ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی نێرگه‌له كه هه‌ڵی ده‌مژی پێكهاتووه له چه‌ندین مادده‌ی ژه‌هراوی كه له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه كه زیانی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر سییه‌كان ، میزڵدان و ده‌م ، كێشانی نێرگه‌له‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر هێنه‌دی كێشانی 100 بۆ 200 جگه‌ره زیانبه‌خشه .
نوسەر وپڕۆفیسۆری زانکۆی پزیشکی لویسڤیلای ئەمریکی " ئارونی باتانگاری " ئاشكرایده‌كات ، زۆر لە گەنجان باوەریان وایە کێشانی نێرگەلە زیانی کەمترە لە جگەرە چونکە توتنەکەی بە فلتەری ئاودا تێپەر دەبێت بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی زانستی پاڵپشتی ئەم بیرۆکەیە ناکات، وتیشی کێشانی نێرگەلە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە وەکو مەترسی توشبوون بە شەکرە و زیاد بوونی کێش و زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ.
باتانگارله كۆتاییدا ده‌لێت ، کێشانی نێرگەلە و جگەرە ھەمان کاریگەریان ھەیە لەسەر لەش بەڵام جیاوازیەکە لەوەدایە کە بەھۆی نێرگەلەوە لە کاتێکی کەمدا بڕێکی زۆرتر نیکۆتین ھەڵدەمژرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.