وەزیری دارایی و ئابووری لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆر و تەواوی دەزگا پەیوەندی دارەکان و پارێزگاری سلێمانی و ھاونیشتمانیان دهكات بۆ دۆزینهوهی تاوانباران و گەڕانەوەی پارەو مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار .
دهقی وتهی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی:
سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆر و تەواوی دەزگا پەیوەندی دارەکان و پارێزگاری سلێمانی و ھاونیشتمانیان دەکەین کە ھەموو ھەماھەنگ بوون بۆ دوزینەوەی تاوانباران و گەڕانەوەی پارەو مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و دەستی ماندبوونتان دەگوشین و ئومێد دەکەم فەرمانگەکانی ھەرێم بەردەوام لە کاتی گواستنەوەی ھەربڕە پارەیەک لە بانک پێشتر ھەماھەنگی بکەن لەگەڵ ھێزەکانی ناوخۆ .
دوێنێ سێشەممە 12ی 3ی 2019، بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار لەکاتی گواستنەوەی لە بانکەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری دەمامکدارداوه دزرا.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.