شه‌وى رابردوو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانى كرد
یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كۆتا هاتبوو به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر
له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا یۆڤانتۆس به‌سه‌ركردایه‌تى رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه توانى به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپه‌كه‌ى سیمۆنى تۆمار بكات
سێ گۆله‌كه‌ى یۆڤیش له‌لایه‌ن ڕۆناڵدۆوه تۆمار كرا
به‌م سه‌ركه‌وتنه یۆڤانتۆس گه‌یشته قۆناغى 8 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش ماڵئاوایی له‌خوله‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.