به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ئۆتۆمبیلێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕابێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌نگۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكی پۆلیسی هاتووچۆ به كامێرای چاودێرییه‌وه تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی هه‌ژاندبوو.
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه: دوای بڵاو بونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی هاتووچۆ بهوهرگهڕاوی، ئه‌مه‌ش له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نگ دانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، بۆیه ئێمه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و ئۆتۆمبێله په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیانه‌وه نیه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئۆتۆمبێلێكمان به‌و ژماره‌یه‌وه نیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.