شه‌وی رابردوو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به‌حه‌وت گۆلی بێ به‌رامبه‌ر توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شالكهى ئه‌لمانى تۆمار بكات
یاریه‌كه له‌یاریگاى مانچسته‌ر سیتى به‌رێوه‌چوو ، كه‌یانه‌ى ناوبراو هاوشێوه‌ى یاری چوون كه‌توانى بووی به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دووگۆل براوه‌بێت ، له‌م یاریه‌شدا سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌ى به‌سه‌ر یانه ئه‌لمانیه‌كه تۆمار كرد و گه‌یشته قۆناغى 8 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا
حەوت گۆڵەکەى مانچستەر سیتی دووگۆل له‌لایه‌ن ئه‌گوێڕۆ تۆمار كرا ، گۆله‌كانى دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان سانی ، سترلینگ ، بێرناردۆ سیلڤا ، ڤۆدین ، گابریال خیسۆس تۆماركران
بە ئەنجامی چون و گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 16 ى خوله‌كه‌دا یانه‌ى مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی 8 و شالکەش ماڵئاوایی كرد له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.