ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13/3/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له شاندێكی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان بۆ بواری چاكسازی و مه‌شق و راھێنانی ھێزی پێشمه‌رگه كرد.
له دیدارێكدا وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوا میكانیزم و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و په‌ره‌سه‌ندنی جمۆجۆڵهكانیان تاوتوێكرا، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی كرد و هیوای به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی خواست به‌تایبه‌تی له بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. هه‌روه‌ها بۆ رێگه‌گرتن له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان، هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ ئاسایی كردنه‌وه و چاره‌سه‌ریی كێشه سیاسی و ئیداری و ده‌ستورییه‌كانی به‌پێویست زانی .
لای خۆیه‌وه شاندی میوان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له هاوكاری زیاتری هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقیه‌كان له گشت ناوچه‌كان راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.