له‌دوا یاری قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان له‌شاری سلێمانی یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداری یانه‌ی گاره‌ی شاری دهۆكی كرد، به‌درێژایی ماوه‌ی یاریه‌كه هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌لام سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كان بێ ئاكام مایه‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی سیروانی نوێ به‌كۆكردنه‌وه‌ی یازده خاڵ بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی ئه‌مسالی خولی پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان و توانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م خۆی بگه‌یه‌نێته خولی نایابی كوردستان، هه‌رچی یانه‌ی سۆرانه له‌دوا یاری قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین رووبه‌رووی یانه‌ی خاك بویه‌وه، هه‌ردوولا چاویان له‌سێی خاڵی یاریه‌كه‌بوو به‌تایبه‌ت كورانی سۆران، دواجار یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتاهات، به‌مه‌ش یانه‌ی سۆران كۆی خاڵه‌كانی بووه نۆ خاڵ و به‌پله‌ی دووه‌م له‌دوای سیروانی نوێ خۆی گه‌یانده خولی نایابی كوردستان.
سیروانى نوێ و سۆران سه‌رکه‌وتن بۆ خولی نایابی کوردستان
سیروانى نوێ بووه پاله‌وانى خولی پله‌یه‌كى كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.