Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:19

له‌ سوریا تاکو ئێستا زیاتر له‌ 371 هەزار کەس کوژراون

زیاتر لە 112 هەزار کەسیان هاوڵاتى مەدەنى بوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند" لە سەرەتاى شەڕى سوریاوە لە (15)ى ئازارى (2011)ەوە سەرى هەڵداوە و تائێستا بەردەوامیى هەیە، تائێستا کوژرانى (371) هەزار و (22) کەس تۆمار کراون.

شەڕى سوریا کە ماوەى هەشت ساڵە بەردەوامیى هەیە بوەتە هۆى کوژرانى (370) هەزار کەس کە زیاتر لە (112) هەزار کەسیان هاوڵاتى مەدەنى بوون.

ئاماژەى بەوەشکردوە لەناو کوژراوەکاندا زیاتر لە (112) هەزاریان هاوڵاتى مەدەنین کە لەناو ئەوانیشدا (21) هەزاریان منداڵ و (13) هەزاریان ژن بوون.

ئەوە لەکاتێکدایە دوا ئامارى پێشترى روانگەى سورى کە لە ئەیلولى ساڵى رابردوو بڵاوکراوەیە تێیدا ئەوە خرابوەڕوو کە زیاتر لە (360) هەزار کەس کوژراون، بەڵام لە ئامارە نوێیەکەدا ژمارەکان زیادیان کردوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.