به‌وته‌ی به‌رپرسانی كۆریای باكوور، رێبه‌ری ئه‌م وڵاته به‌مزووانه بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و سیاسه‌توانانه هۆشدارییانداوه كه كۆریای باكوور به‌نیازه دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی له پیۆنگ یانگ راگرێت و ده‌ستبكاته‌وه به تاقیكارییه موشه‌كیی و ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا له پیۆنگ یانگ وتی: حكومه‌تی وڵاته‌كه‌م نیازی نییه هه‌موو داواكارییه‌كانی واشنتن به‌جێ بگه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ست بكه‌ینه‌وه به تاقیكارییه موشه‌كییه‌كانمان.
خاتوو " چۆی سۆن هویی " وێڕای ئاماژه به دووه‌م دانووستانی نێوان رێبه‌رانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا له ڤیێتنام، وتی: واشنتن ده‌رفه‌تی زێڕینی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور له‌ده‌ستداوه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.