فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل له وه‌ڵامی موشه‌كه‌كانی حه‌ماسدا بۆسه‌ر ته‌لئه‌بیب زیاتر له 100 بنكه‌ی حه‌ماسیان له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كرد و به‌گوێره‌ی لێدوانی چاودێران دوای ئه‌و هێرشه توندانه‌ی ئیسڕائیل ئارامیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
ئه‌م هێرشانه‌ی ئیسڕائیل بۆسه‌ر بنكه‌كانی حه‌ماس له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه موشهكییانه بوو كه حه‌ماس ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه كردبوویه سه‌ر ته‌لئه‌بیب و له ساڵی 2014 به‌ولاوه هێرشی تا ئه‌و راده‌یه چڕیان نه‌كردبوو بۆسه‌ر ئیسڕائیل.
هه‌ڵبه‌ت حه‌ماس و گروپه جیهادییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشانه‌یان نه‌گرته ئه‌ستۆ كه له غه‌ززه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئیسڕائیل و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن گروپه ركابه‌ره‌كانی ئه‌وانه‌وه رێكخراوه، هه‌ڵبه‌ت ئیسڕائیل راگه‌یاندووه حه‌ماس ده‌ستی له‌و هێرشه موشهكییانهدا هه‌بووه.
جیا له‌م رووداوانه، هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه سه‌ردانی شاندی میسریی بۆ ناوچه‌كه به ناته‌واویی به كۆتایی گه‌یاند كه به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی به‌رقه‌رار كرا‌و له نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردبوو.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.