له شاری نیۆنی سویسرا به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و یاریزان و ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێ، ڕێوڕه‌سمی راكێشانی تیروپشكی هه‌ردوو قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو
له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی، هاوكات یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی رووبه‌رووی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی تۆتنهامیش له یاری دێربی ئینگلته‌را كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌رسیتی
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی یاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌كات، سه‌باره‌ت به یاریه‌كانی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینیش ئه‌وا براوه‌ی یاری نێوان ئه‌یاكس و یۆڤنتۆس رووبه‌رووی براوه‌ی یاری نێوان تۆتنهام و مانچسته‌رسیتی ده‌بێته‌وه، براوه‌ی یاری نێوان لیڤه‌رپول و پۆرتۆش له‌به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاری نێوان بارسه‌لۆناو مانچسته‌ر یونایتد یاری ده‌كات
یاریه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له نۆو ده‌ی مانگی داهاتوو و یاریه‌كانی گه‌ڕی هاتنیش له شازده‌و حه‌ڤده‌ی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له یه‌كی حوزه‌یرانی داهاتووشدا یاری كۆتایی خوله‌كه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا‌و له یاریگای وان‌دا میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سازده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.