رۆژى هه‌ینى 15 ى 3 ى 2019 ، له شاری نیۆنی سویسرا به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و یاریزان و ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێ، ڕێوڕه‌سمی راكێشانی تیروپشكی هه‌ردوو قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو
له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی، هاوكات یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی رووبه‌رووی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی تۆتنهامیش له یاری دێربی ئینگلته‌را كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌رسیتی
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی یاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌كات، سه‌باره‌ت به یاریه‌كانی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینیش ئه‌وا براوه‌ی یاری نێوان ئه‌یاكس و یۆڤنتۆس رووبه‌رووی براوه‌ی یاری نێوان تۆتنهام و مانچسته‌رسیتی ده‌بێته‌وه، براوه‌ی یاری نێوان لیڤه‌رپول و پۆرتۆش له‌به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاری نێوان بارسه‌لۆناو مانچسته‌ر یونایتد یاری ده‌كات
دوای تیروپشکەکەش یوفا خشتەو کاتی یاریەکانی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند
سێ شەممە 9 - 4 - 2019
لیڤەرپول - پۆرتۆ ( ئانفێڵد )
تۆتنھام - مانچستەر سیتی ( وایت ھارت )
چوار شەممە 10 - 4 - 2019
مانچستەر یونایتد -بارسه‌لۆنا ( ئۆڵترافۆرد )
ئەجاکس - یۆڤانتۆس ( یۆھان کرۆیف )
یاریەکانی گەرانەوە
سێ شەممە 16 - 4 - 2019
بارسه‌لۆنا -مانچستەر یونایتد ( نیوکامپ )
یۆڤانتۆس - ئەجاکس ( ئالیانز ستادیۆم )
چوار شەممە 17 - 4 - 2019
پۆرتۆ - لیڤەرپول ( دراگاو )
مانچستەر سیتی - تۆتنھام ( اتحاد )
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.