Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 06:32

به‌ ڤیدیۆ.. دوای هێرشه‌که‌ی نیوزله‌ندا گه‌نجێک هێلکه‌یه‌ک له‌سه‌ری سیناتۆرێکی ئوسترالی دا ده‌شکێنێ

چه‌ند جارێك لێدوانی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی داوه‌
کوردستان TV
100%

دوای رۆژێك له‌ لێدوانه‌ سه‌رنجراكێشه‌كانی ده‌رباره‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی كرایه‌ سه‌ر مزگه‌وته‌كانی ئوسترالیا ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فریزه‌ر ئانینگ، سیناتۆری ئوسترالی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تووشی رووداوێكی سه‌یر هات.

ئه‌و سیناتۆره‌ پێشتر چه‌ند جارێك لێدوانی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی داوه‌ كاتێك له‌ كۆنگره‌كه‌دا لێدوانی ده‌دا، تووشی سه‌رسوڕمان بوو كه‌ له‌ناكاو گه‌نجێك هێلكه‌یه‌كی له‌سه‌ریدا شكاند، ئه‌میش له‌و كاته‌دا خۆی سووڕاندو زلـله‌یه‌كی له‌ گه‌نجه‌كه‌ دا،دواتر ئاماده‌بووان هه‌رووكیان لێك جیاكردنه‌وه‌و پیاوانی پۆلیسی ئه‌و شوێنه‌ش گه‌نجه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.

دوێنێ دوای هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا كه‌ 49 كه‌سی تێدا كوژرا، سیناتۆره‌ ئوسترالییه‌كه‌ رایگه‌یاندبوو ،كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی خوێن رشتنه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پڕۆگرامی كۆچبه‌ران رێگای داوه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان به‌ره‌و نیووزله‌ندا كۆچ بكه‌ن.

دوێنی هه‌ینی تیرۆریست برێنتن هاریسن تاره‌نت له‌ شاری كرایستچه‌رچ له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی نوور و لینوود و 49 كه‌سی كوشت و 40 كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد .

شایانی باسه‌ دوای رووداوه‌كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردبوو له‌دوای هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ شاری كرایستچه‌رچ، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان هاووڵاتییه‌كی ئوستڕالییه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.