به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: وه‌ك سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری ساڵیادی كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه.
به‌شیر حه‌داد دوای دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌ھیدانی كیمیاباران و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: به‌ڵێنمان به خه‌ڵكی شاره‌كه داوه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له په‌رله‌مانی عێراق درێغی نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و مافی ئه‌و شاره‌ی قوربانی داوه به‌ده‌ست بھێنین".
هه‌روه‌هاگوتی: "تائێستا په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین بڕیاری گرنگی ده‌ركردووه، یه‌ك له‌و بڕیاره گرنگانه‌ش بڕیاری به پارێزگاكردنی ئه‌م شاره‌یه و چه‌ندین ساڵه بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دابین ده‌كرێت و پڕۆژه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، چه‌ندین یاساش له‌وانه یاسای ژماره پێنجی ساڵی ٢٠٠٩ و یاسای ژماره ١٦ی ساڵی ٢٠١٠ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌دواداچوون بۆ ھه‌موو ئه‌و بڕیارانه ده‌كه‌ین و چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م شاره بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.