ئەو تیرۆرستەی له شاری كرایستچهرچی نیوزله‌ندا هێرشێکی تیرۆریستی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت، به‌تاوانی كوشتن له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی نیوزله‌ندا برێنتن هاریسن تاره‌نت كه لههێرشەکەیدا بۆ سەر شاری كرایستچه‌رچ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی نوور و لینوود و 50 كه‌سی كوشت و سه‌رووی 40 كه‌سیشی برینداركرد، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن برایه به‌رده‌م دادوه‌ر.
تارنت تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتارگه‌كه‌ی نیوزلەندا، كهلەکاتی ئەنجامدانی روداوەکە وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایتی فەیزبووک بە شێوەی راستەوخۆ بڵاوكرده‌وه، ئەمڕۆبه جلوبه‌رگێكی سپییه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای شاری (كرایست چێرچ)ی نیوزله‌ندا ئاماده‌بوو.
له دانپێدانانی به‌رده‌م دادوه‌ریدا تارانت رایگه‌یاند، كه ئه‌و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هیچ داواكارییه‌كی بۆ ئازادكردنی پێشكه‌ش نهكردو به‌وپێیه‌ش تا رۆژی 5ی مانگی داهاتوو به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ده‌مێنێته‌وه.
دوێنیێ هەینی 15 ی 3 ی 2019 لە وڵاتی نیوزلەندا، (هۆبرینتۆن تارانت) بە چەکەوە هێرشی کردە سەرموسڵمانه نوێژخوێنه‌كانی دوو مزگه‌وتی كریست چرچی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و لە ئەنجامدا 50 کەس کوژران و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.