ئەمڕۆ شەممە بە بۆنەی 31مین ساڵیادی کیمیابرانی هەڵەبجە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ده‌ڵێت: با ئه‌م ڕۆژه ببێته بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر جینۆسایدێك دژ به هاووڵاتییانی ئێمه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی 31 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه، ئه‌مڕۆ یادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه كه له هێرشێكی كیمیایی دڕندانە و به ده‌ستی ڕژێمی دڕنده‌ی سه‌دام حوسێن له ساڵی 1988 ئه‌نجام درا.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، با ئه‌م ڕۆژه ببێته بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر جینۆسایدێك دژ به هاووڵاتییانی ئێمه و خه‌ڵكانی دیكه له هه‌ر شوێنێك له‌ژێر ناوی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، و ئایین و سیاسه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.