بەڕێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند: پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەپارێزگای هەڵەبجە دابەشكراوە.
زەردەشت مەلا حەسەن بەڕێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنو راپرسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەپارێزگای هەڵەبجە دابەشكراوەو لەلایەن كۆمسیۆنیشەوە هەموو رێوشوێنەكانی تایبەت بەخەرجكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لە هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك تەواو بووە.
وتیشی: بەهۆی پشوووەكان و لابردنی پاشەكەوتی موچەوە، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئەوەیە كە پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات، بۆیە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن لەو سێ پارێزگایە، دەكەوێتە دوای نەورۆز.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ بەڕێوەبەری بنكەو قوتابخانەو بەڕێوەبەری وێستگە بڕی 200 هەزار دینارو بۆ چاودێرو كارمەندانی دیكەش بڕی 150 هەزار دینار خەرج دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.