Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 21:29

له‌ ده‌شتی کۆیه‌ هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر بازرگانێک

بەوتەی خۆی 47 دەفتەر دۆلاری لێ دزراوە
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هاووڵاتیەك كە خاوەنی كۆمپانیایە لە رێگای دەشتی كۆیە لەلایەن چەند كەسێكەوە ڕێگەی لێ دەگیرێت و داوای پارەی لێ دەكرێت دواتر بریندار دەكرێت لەلایەن ئەو كەسانەی ڕێگەیان لێگرتووە.

عەلی عه‌بدوڵا عومەر، بەرێوه‌بەری پۆلیسی كۆیە ڕاگەیاند: ھاووڵاتیەک بە ناوی (ف.ک.م) دانیشتووی شاری سلێمانی و کۆمپانیای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ھەیە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتێک ویستویەتی بچێت بۆ ھەولێر لەڕێگەی دەشتی كۆیه‌ ڕێگه‌ی لێگیراوەو سەرەڕای بردنی پارەکەی لەلایەن چه‌ند كه‌سێكی نەناسراو، بە چەک برینداریش ده‌كرێت.

گوتیشی: بەوتەی ئەو ھاووڵاتییە 47 دەفتەر دۆلاری لێ دزراوە، ھەروەھا دوای تۆمارکردنی سکاڵا لە بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی کۆیەو وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر کراوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو بازرگانە ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزی بەنرخێکی گران بەها پێبووە، لە رێگاش ئەوکاتەی بە گوتەی خۆی کە دوای کەوتوون چەندین گوند و ئاوەدانی هاتووه‌تە سەر رێگا بۆچی لاینەداوە و خەڵک ئاگادار بکاتەوە، تەنانەت بازگەی ئەمنی لەنزیکییەوە بووە، بەڵام ئەو لاینەداوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیه‌ دەشڵێت، ئەو كەسانەی هێرشیان كردۆتە سەری پێشتر چاودێریان كردووه‌، ئێستاش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە و گومانی خۆشی دەربڕی كە وتویەتی لە سلێمانیەوە ئەو كەسانە بە ئۆتۆمۆبیل بەدوایه‌وه‌ بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.