نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران هۆشداریی ده‌دات به دامه‌زراوه داراییه‌كانی عێڕاق كه هاوكاریی له‌گه‌ڵ بانكه ئێرانییه‌كان ئه‌نجام نه‌ده‌ن چونكه ئه‌وان بانكی پیسن و پاره‌كانیشیان نایاساییه .
هۆك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " حوڕه " وێڕای ئاماژه به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێڕاق وتی: ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه زاڵبوونه به‌سه‌ر عێڕاقدا و هیچ سوودێكی بۆ هاوڵاتییانی عێڕاق نییه.
سه‌رۆكی گروپی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه لێخۆشبوونی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كڕینی نه‌وت له ئێران بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتانی كڕیاری نه‌وت درێژ نه‌كرێته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.