دادگای باڵای كینیا 2 ئه‌ندامی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانی به تاوانی پیلان دانان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی به 15 ساڵ زیندان سزادا.
حكومه‌تی كینیا به‌مدواییه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه " ئه‌حمه‌د ئه‌بولفه‌تحی محه‌مه‌د " و " سه‌ید مه‌نسور موسه‌وی " كه یه‌كه‌مجار مانگی ئایاری ساڵی 2013 سزای زیندانی تاهه‌تاییان بۆ دیاریی كرابوو، تا ئێستا 5 ساڵ له سزاكه‌یان به‌سه‌ر بردووه و ده‌بێ ئه‌و 10 ساڵه‌ی له سزاكه‌یان ماوه‌ته‌وه له زیندانه‌كانی وڵاتی كینیا به‌سه‌ری ببه‌ن و دوای ئه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی ئه‌منیی كینیا مانگی شوباتی ئه‌مساڵ " هادی فه‌رجوه‌ند " باڵیۆزی ئێران له‌م وڵاته‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵیداوه ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی سوپای قودس له زیندان ده‌رباز بكات و به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌م وڵاته بیانباته ده‌ره‌وه.
به‌رپرسانی كینیا رایانگه‌یاندووه ئه‌و دوو كه‌سه كه له ئه‌ندامانی سوپای قودس و له به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌كیی سوپای پاسدارانی ئێرانن، ئه‌ركی ده‌روه‌ی سنووره‌كانی ئێرانیان ئه‌نجامداوه و مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2012 ده‌ستگیر كراون و دوای دانپێدانان 15 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نییان لێ زه‌وت كراوه.
جیا له‌مه حكومه‌تی كینیا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 رایگه‌یاند تۆڕێكی سیخوڕیی ئێرانی‌یان له‌ناو بردوو كه ئامانجیان بووه كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌م وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.