نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری له هه‌ولێر رایگه‌یاند: هیوادارم پێشانگاكه ببێته هۆكاری بره‌ودانی زیاتری كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر دۆخی سه‌ختی ئابووری نه‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری زیاتری پێشكه‌ش ده‌كرد .
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داواشی له هاووڵاتیان كرد ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن و راشیگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك به گه‌شتیاران پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غداش نێچیرڤان بارزانی گوتی: ده‌مانه‌وێ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكه‌ین.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری له هه‌ولێر كرایه‌وه كه تیایدا ٢٥٠ كۆمپانیا له ٢٠ وڵاتی جیاواز به‌شداری ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.