Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:30

رێکخراوێکی نهێنیی له‌ کۆریای باکوور دۆزرایه‌وه‌

ئامانجه‌كه‌ی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور و لادانی ناوبراوه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
کوردستان TV
100%

رێكخراوێكی نهێنیی له‌ كۆریای باكوور دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ی دژایه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئه‌م وڵاته‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ ناوی (Cheollima Civil Defense )ـه‌ و ئامانجه‌كه‌ی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور و لادانی ناوبراوه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نیازیشیان هه‌یه‌ دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ حكومه‌تی كاتیی پێكبهێنن.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان كردووه‌ رۆژی 22ـی شوباتی ئه‌مساڵ ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی كۆریای باكوور له‌ مادریدی پایته‌ختی ئیسپانیا و كارمه‌ندانی بیناكه‌یان قۆڵبه‌ست كردووه‌ و دواتریش به‌شێك له‌ كه‌ره‌سته‌كانی باڵیۆزخانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تیی: ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ زانیاریی زۆر گرنگیان له‌ كۆمپیۆته‌ر و سیسته‌مه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی بینای باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات كۆریای باكوور هه‌وڵیداوه‌ كه‌ره‌سته‌ی گرانبایی له‌ رێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی سزاكان له‌ ئه‌وڕوپاوه‌ هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ سپیوتنیك

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.