Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:22

بوگاتی ده‌ست به‌ دروستکردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی منداڵان ده‌کاته‌وه‌

پێشبینی ده‌كرێت نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بگاته‌ 34 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای بوگاتی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ بڕیاریدا جارێكی دیكه‌ ده‌ست به‌ دروستكردنه‌وه‌ی  ئۆتۆمبێڵی منداڵان بكاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی یوئێس توده‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بوگاتی ده‌ستی كردووه‌ به‌دروستكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی منداڵان، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر 500 ئۆتۆمبێڵی منداڵانی به‌ناوی بوگاتی یه‌ك له‌ ساڵانی 1927 تا 1936 دروست كردبووه‌.

555

كۆمپانیاكه‌ دوو جۆره‌ ئۆتۆمبێڵ دروست ده‌كات ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان  تایبه‌ته‌مه‌ندی منداڵانی تێدا به‌رجه‌سته‌ كراوه‌و بزوێنه‌ره‌كه‌ی كاره‌باییه‌و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان بۆ هه‌رزه‌كارانه‌و  خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 45 كلیۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

پێشبینی ده‌كرێت نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بگاته‌ 34 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی

ئاماده‌كردن و وه‌رگێران / رزگار

سه‌رچاوه‌  / سپۆتنیك

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.