Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:30

خوان گوایدۆ ده‌ستیکرد به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادیی

گوایدۆ: ئێمه‌ به‌ره‌و میرافلۆرس ده‌ڕۆین تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ وه‌رگرینه‌وه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هیی هاوڵاتییانه‌
کوردستان TV
100%

خوان گوایدۆ رێبه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ڤه‌نزوێلا ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئاماده‌كاریی بۆ رێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیی مه‌زن به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی نیكۆلاس مادۆرۆ و بۆ ئه‌مه‌ش بانگه‌وازی كردووه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی و به‌تایبه‌تیی كاراكاسی پایته‌خت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گوایدۆ وتوویه‌تی: ئێمه‌ به‌ره‌و میرافلۆرس ده‌ڕۆین تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ وه‌رگرینه‌وه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هیی هاوڵاتییانه‌.

سه‌رۆكی ته‌مه‌ن 35 ساڵیی ئۆپۆزیسۆنی ڤه‌نزوێلا باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ به‌نیازه‌ تا به‌ سه‌ردانیكردنی شاره‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هاوڵاتییان هان بدات تا به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی كۆتایی و " ئۆپه‌راسیۆنی ئازادیی " له‌م وڵاته‌دا ده‌ستپێبكات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا بانگه‌وازی له‌ هاوڵاتییانی خۆی كردووه‌ تا كۆمیته‌ی ناوچه‌یی پێبكهێنن بۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و به‌مشێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌ت خۆراِگریی بكه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ تا ئێستا 50 وڵاتی جیهان گوایدۆیان به‌ فه‌رمیی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا ناسیوه‌ كه‌ له‌ناویاندا ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیاش ده‌بینرێن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.