جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شیر خه‌لیل حه‌داد رایگه‌یاند، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه گره‌نتی به‌رده‌وامبوونی ھه‌یه و په‌یوه‌ست نییه به نه‌ناردنی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه.
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد دوای سه‌ردانێكی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "ناردنی به‌شه بوودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان به گره‌نتی له پڕۆژه یاسای بوودجه‌دا جێگیركراوه و ترس له‌سه‌ر ئه‌وه نییه به میزاجی سیاسی جارێكی تر ئه‌و بوودجه‌یه ببڕدرێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی گوت "نه‌ناردنی نه‌وت نابێته كێشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه له‌ناو یاسای بوودجه‌دا ھاتووه كه ئه‌گه‌ر نه‌وت ره‌وانه نه‌كرێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بكرێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌نێرێت له‌ناو یاساكه‌دا ھه‌یه كه بڕی پاره‌ی نه‌وته‌كه ده‌بڕێت له بوودجه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ ھه‌رێم، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به گره‌نتییه‌وه ده‌گات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.